كه‌لار: لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان له‌گه‌ڵ زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ى كۆبویه‌وه
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 19/7/2017 به‌سه‌رپه‌رشتى مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى مامۆستا حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه‌تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ئیداره‌ى گه‌میان، لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ زانایانى ئاینى سنورى ناوجه‌كانى كه‌لارو كفرى و خانه‌قین ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد، پاشان به‌ڕێز لێپرسراوى لقى گه‌رمیان، وته‌یه‌كى پێشكه‌شكردو تيايدا به‌خێرهاتنى زانایانى ئاینى كرد‌و رۆڵى زانایانى ئاینى ده‌ڤه‌ه‌كه‌ى به‌رزنرخاند له بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرى نێوه‌ندگیرى و پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له ناوچه‌كه‌داو ستایشى هه‌ڵوێستى بیلایه‌نى زانایانى ئاینى كرد له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانداو ئومێد‌و داواى به‌رده‌وامى لێ‌كردن.
له‌به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا؛ به‌ڕێزيان تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى ئێستاى ناوخۆیى یه‌كێتى زانایان و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و په‌یامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانى گه‌یانده ئاماده‌بوانى كۆبونه‌وه‌كه، كه خۆى له پاراستنى بیلایه‌نى زانایانى ئاینیدا ده‌بینیةوه‌و پاشان تیشكى خسته سه‌ر پرسى ریفراندۆم و ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌یه له هه‌رێمى كوردستاندا و هه‌ڵویستى یه‌كێتى زانایانى له‌وباره‌یه‌وه دووپاتكرده‌وه، كه پشتیوانى خه‌ونى به‌دیهێنانى مافى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و هه‌روه‌كو هه‌مان داواى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیتى زانایانى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و داواى ئاشتى و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى یه‌كڕیزى نێوماڵى كوردى كرد، له پێناو زامنى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌دا، به‌گفتوگۆ و ده‌ربڕینى تێڕوانینى ئاماده‌بوان كۆتایى به دانیشتنه‌كه هات.