ڕاگه‌ياندنى لقى كه‌ركوك
به‌ڕازيبوون به قه‌ده‌رى خواى گه‌وره، به‌یانى رۆژى 22/7/2017 زاناى ئاینى و مامۆستاى ناودارى ناوچه‌كه، مامۆستا (مه‌لا تاهیر مه‌لا عه‌باس) له ته‌مه‌نى 72 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
مامۆستاى خوالێخۆشبوو جگه له‌وه‌ى، كه‌وا كه‌سایه‌تیه‌كى ئاینى قه‌زاى دووزخورماتوو بوو له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سێكى كاریگه‌ر و جێگاى متمانه‌ى خه‌لكى ناوچه‌كه به‌گشتى و دانیشتوانى قه‌زاى ناوبراو بوو، هه‌روه‌ها رۆڵێكى كاراى هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
ئه‌مه‌و مامۆستاى خوالێخۆشبوو، له ساڵى 1945 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئاینپه‌روه‌ر له دایكبووه‌و خوێندنى مه‌لایه‌تى له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عه‌باسى باوكى و ژماره‌یه‌ك له حوجره‌كانى كه‌ركوك و گه‌رمیان ته‌واوكردووه، و دواتر درێژه به خزمه‌ت كردنى مزگه‌وت و هاولاتیانى قه‌زاى دووزخورماتوو ده‌دات به جیاوازى نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانى تا دوايين ساتى ژيانى.
شایه‌نى باسه؛ دوێنى 23/7/2017 شاندێكى باڵاى لقى كه‌ركوكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تى مامۆستا مه‌لا ئازاد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى گه‌یانده بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى مامۆستاى خۆالێخوشبوو .