شاندێكى باڵاى زانايانى ئايينى شانشينى سعوديه له هه‌رێمى كوردستانن
ڕۆژى دووشه‌ممه 31/7/2017 شاندێكى باڵاى زانايانى ئايينى شانشينى سعودى؛ ده‌زگاى رابيته‌ى جيهانى ئيسلامى، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: دكتۆر سه‌عد الشهرانى ئه‌ميندارى گشتى ده‌سته‌ى زانايانى جيهانى ئيسلامى و دكتۆر عبدالله بصفر ئه‌ميندارى گشتى جيهانى ده‌سته‌ى له‌به‌ركردنى قوڕئانى پيرۆز و دكتۆر حسن شحبر ئه‌ميندارى گشتى ده‌سته‌ى جيهانى ئيغاسهى ئيسلامى و دكتور عبدالكريم الموسى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى له رابيته‌ى جيهانى ئيسلامى و دكتۆر محمد نور الزهوان ڕاوێژكار له رابيته‌ى جيهانى ئيسلامى؛ به‌سه‌ردانێك گه‌يشتنه هه‌رێمى كوردستان و بهگهرميهوه له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و به‌ڕێزان زانايان؛ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێم بهگهرميهوه پێشوازيان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌ميانه‌ى سه‌ردانى شاندى ناوبراو، بۆ باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان وته‌يه‌كى پێشكهشكردو تيايدا وێڕاى به‌خێرهێنان، دڵخۆشى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستانى نيشاندا، به‌سه‌ردان و هاتنى زانايانى حه‌ڕه‌م و ده‌زگاى ناوبراو.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه، شێخ دكتۆر سعد الشهراني له وته‌يه‌كدا؛ سڵاوى زانايانى شانشينى گهيانده زانايانى كوردستان و دڵخۆشى خۆى و شانده‌كه‌ى به‌سه‌ردانى كوردستان خسته‌ڕوو؛ هه‌روه‌ها دانيشتن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ زانايانى كوردستان به‌رزنرخاند و وێڕاى نزاى خێر و ده‌ربڕينى پشتيوانى، هيواى خواست كه له‌داهاتوودا كاروچاڵاكى هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ى گه‌وره به‌يه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
لهبهشێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا؛ به‌ڕێزيان ئاگادارى خۆى به هه‌وڵ و چاڵاكى و كۆششى هه‌رێمى كوردستان نيشاندا، سه‌باره‌ت به پرسى ڕيفراندۆم و مافى چاره‌ى خۆنووسين و به مافێكى ڕه‌واى گه‌لان هه‌ژمارى كرد.