ئێواره‌ی (13/10/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان په‌یمانگای ئێوارانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنانیان له هه‌ولێر به‌سه‌ر كردنه‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، كه به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی په‌یمانگای ناوبراو پێشوازی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، كه جێگری سه‌رۆك یاوه‌ری بوو، سه‌رۆكی زانایان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و په‌یمانگایه رۆڵی مامۆستایان‌و، ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به زانایانی ئایینی‌و قوتابیانی ده‌كه‌ن، ئینجا هاته سه‌ر باسی گرنگترین ئه‌و پێداویستیانه‌ی جێی باسكردن بوون هه‌م بۆ قوتابیان‌و هه‌م بۆ مامۆستایان چونكه پێتڤیه هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین ئه‌و په‌یمانگایه به‌ره‌و پێش ببه‌ین، به‌تایبه‌تیش كه زۆربه‌ی قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ئیمام‌و خه‌تیبن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت تا له رووی مادی‌و مهعنهویو كاته‌وه ره‌چاوی بارودۆخی ئه‌و قوتابیانه بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم زەنگەنە زۆر به گه‌رمی پێشوازی له شاندی زانایان كرد‌و، خۆشحاڵ بوو به‌و سه‌ردانه‌و، ئه‌ویش هاورا بوو له‌گه‌ڵ شاندی زانایان بۆ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به قوتابیان‌و مامۆستایان‌و په‌یمانگاوه.
دواتر هه‌ردوولا بڕیاری هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیاندا بۆ چه‌ند شتێ: كه له داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن، به‌تایبه‌تیش چالاكی زانستی.
|