دانا ملا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 4/8/2017 شاندێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له شارۆچكه‌ى رزگارى سه‌ربه‌قه‌زاى كه‌لار به‌شداريكرد له ڕێوره‌سمێكى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تى شاترى و جبور.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ، شاندى لق به‌شداريكرد له رێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى خوالێیخۆشبێت ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى به‌رپرسى ناوچه‌ى دوزخورماتوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له گۆڕستانى شێخ له‌نگه‌ر له كه‌لار و له وته‌یه‌كدا لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان هاوخه‌مى خۆى و زانایانى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد.