رۆژى 7/8/2017 به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، له هۆڵى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌ژدارى پانێڵێكى تایبه‌ت به پرسی گشتپرسی له‌ژێر ناونیشانى (ریفراندۆم.. ناسنامه‌یه‌ك بۆ گه‌ل و پێناسه‌یه‌ك بۆ نیشتمان) كرد، كه كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به هه‌ماهه‌نگى كۆڕبه‌ندى هزرى ئیسلامى سازى كرد بوو.
له‌و پانێله‌دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له مامۆستایانى زانكۆ‌و كه‌سایه‌تى ئایینى‌و رۆشنبیرى‌و سیاسی به‌ژدار بوون، كه مه‌به‌ست لێى شرۆڤه‌و شیكارو خوێندنه‌وه‌یه‌كى ئه‌كادیمى‌و واقعیانه بوونه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به پێشكه‌ش كردنى توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شدارى پانێڵه‌كه‌ى كرد‌و تێیدا تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند بنه‌ما‌و پێوه‌رێكى شه‌رعى له‌مه‌ڕ پرسی ئازادى گه‌لان‌و مافى چاره‌نووس‌و پرسی سه‌ربه‌خۆیی‌و ریفراندۆمیشی وه‌ك خاڵى ده‌سپێكى خواستى گه‌لى كورد وه‌سف كرد.
وێراى ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ى خسته روو، كه ئاماژه‌ى گرنگ‌و پێویست بوون بۆ به‌رچاوروونى ئاماده‌بووان له‌مه‌ڕ روانگه‌ى ئیسلام‌و هه‌ڵوێستى زانایانى ئیسلام بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ى ئێستا كه كورد به‌ره‌و ئامانجێكى گه‌وره هه‌نگاوو ده‌نێت.
سه‌رۆكى زانایان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه هیچ رێگریه‌كى شه‌رعى نیه فاكته‌رى ده‌ستبه‌ردارى گه‌لى كورد بێت له مافه ره‌واكانى‌و بگره زۆر ده‌ق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه گه‌لى كورد هه‌مان ئه‌و مافه‌ى هه‌یه كه گه‌لانى دونیا بۆ خۆیان به ره‌وا ده‌بینن، بۆیه ئه‌ركه هه‌مووان پێكه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌ن‌و رێكارى گونجاو و پێویست له‌و باره‌وه بگرنه به‌ر.