رۆژى چوارشه‌ممه 9/7/2017 له هۆڵى سه‌عد عبدالله له شارى هه‌ولێر، رێزدار مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر پرسى ريفراندۆم و دوايين پێشهات و رووداوه‌كانى كوردستان و باسكردنى كێشه‌و قه‌يرانه‌كانى ناوچه‌كه؛ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له زانایانى ئایینى كوردستان و كه‌سايه‌تى و شێخانى ته‌ريقه‌ت كۆبووه‌وه.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكردو دواتر به‌رێز د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان وته‌ى ده‌سپێك‌و به‌خێرهێنانى پێشكه‌شكردو تێیدا باسى له ئامانجى دانیشتنه‌كه‌و هه‌وڵ‌و خزمه‌تى زانایان كرد‌و له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم تیشكى خسته سه‌ر پێشهات‌و ئه‌گه‌ره‌كان‌و هیواى خواست زانایانى ئایینى وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى به ئه‌ركى سه‌رشانیان هه‌ڵبستن بۆ ئه‌نجامدانى پرسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكردو تێیدا نوێترین په‌یامى خۆى له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێم‌و پرسی ریفراندۆم‌و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌ره‌ده‌م پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێم بۆ مامۆستایانى ئایینى شیكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانى رۆڵى زانایانى له‌مه‌ڕ خزمه‌ت به گه‌ل‌و نیشتمان به‌رز نرخاند‌و گوتى: له رابردوو زانایانى ئایینى پێشه‌نگى خزمه‌ت بوون‌و ته‌نانه‌ت شه‌هیدیان له پێناو كوردستان داوه، ئیمرۆش پێویسته هه‌مان رۆڵ بگێڕن چونكه ده‌ورى ئێوه كاریگه‌رو دیاره و هه‌ربۆيه‌ش هه‌ميشه بڕوام وابووه كه ئايين و نيشتيمان لێك جياناكرێته‌وه.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانيدا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم گوتى: گه‌له‌كه‌مان له رابردوو مه‌ینه‌تى زۆرى به‌ده‌ست رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق بینیوه‌و له ئێستاشدا بۆمان روون بۆته‌وه كه مه‌بده‌ئى شه‌راكه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه بریارى خۆمان داوه‌و له 25/9 گشتپرسى ئه‌نجام ده‌ده‌ین‌و ئامانجیش لێى گه‌یشتنه به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له‌میانه‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى وێڕاى شیكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌و ته‌ئكید كردنه‌وه له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، وتیشی؛ لەگەڵ عێراق ببینە دوو دراوسێی باش باشترە لەوەی پێكەوە ژیانێكی ناچاری هەڵبژێرین، چونكە زۆرمان ئازار و مەینەتی بەدەست ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق چەشتووە و تەحەمولمان نەماوە، بۆیە هەموو لایەنەكان بڕیاری ئەنجامدامی ڕیفراندۆمیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد؛ كە سەربەخۆیی مافێكی خوداییە و پێویستە گەلی كورد ئەزموونی ئەو مافەی خۆی بكات لەڕووی شەرع و یاساییەوە، چونكە تازە پێكەوەیی لەگەڵ عێراق ئەستەمە و دەیان ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا له‌لايه‌ن خودى عێراقه‌وه پێشێل كراوە و هیچ حسابێك بۆ گەلی كورد ناكەن، هه‌روه‌ها به‌ڕيزيان دڵنیاییشی به‌زانایان‌و خه‌ڵكى كوردستان دا‌و گوتى: پشت به‌خوا‌و هیممه‌تى دڵسۆزان پرسه‌كه سه‌رده‌گرێت‌و گه‌لى كورد به ئاواتى خۆى ده‌گات.
دوا به‌دواى وتاره‌كه‌ى به‌رێزیشیان ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینى به پێشنیار‌و سه‌رنجه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌رۆكى بابه‌تى دانیشتنه‌كه‌و چه‌ندین پێشنیارى شایسته‌شیان له پێناو خزمه‌تى دین‌و ژینى خه‌ڵكى كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆكى هه‌رێم كرد.
شایانى باسه ئه‌مه یه‌كه‌م دانیشتنى راسته‌خۆی بارزانى بوو له‌گه‌ڵ چین‌و توێژه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ئایینى ساز كرا.