یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مامۆستا عبدالله‌ زه‌نگڵ: رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌بیتوێن ڕوو له‌زیادبوونه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/10/2010 : 10:00:19
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ژار ڕه‌مه‌زان/بیتوێن

له‌سنوری ده‌شتی بیتوێن ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ڕوو له‌زیاد بوونه‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ 50 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات و به‌رده‌وامیش ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕوو له‌زیاد بوونه‌و چه‌ندین هۆكاریش هه‌یه‌ بۆ زۆربوونی ریَِژه‌ی ته‌ڵاق له‌ ناوچه‌كه‌دا.

مامۆستا عبدالله‌ زه‌نگڵ به‌رپرسی لقی یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ڕانیه‌ به‌سایتی یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی ڕاگه‌یاند:چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ له‌پشت په‌ره‌سه‌ندن و زیاد بوونی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ماندا كاریگه‌رترین هۆكاری زیادبوونی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ كه‌می ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت كچان هه‌روه‌ها كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش هۆكارێكی ترن بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كتری.

گووتیشی: ساڵانه‌ زیاتر له‌ 50 حاله‌َتی جیابوونه‌وه‌مان هه‌یه‌ و ئه‌مساڵیش له‌ چاو ساڵانی ڕابردوو زیادی كردوه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌وه‌ك یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی لقی ڕانیه‌ لیژنه‌ی فتوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی شاره‌زا له‌ بواره‌ شه‌رعیه‌كاندا پێك هاتوه‌و هه‌فتانه‌ دانیشتنمان هه‌یه‌ و چه‌ند كێشه‌ی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ڵام سه‌ره‌كیترین كێشه‌ لای ئێمه‌ كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ زۆر هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ژن و مێرده‌كاندا ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر جیانه‌بنه‌وه‌ به‌ڵام ناتوانین ڕێگه‌بگرین له‌به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌یاندا.

ڕوونیشی كرده‌وه‌: له‌ داواكاری ژن و مێرده‌كاندا بۆ جیابوونه‌وه‌ هه‌ردووك لا داواكاریان هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ندێك جار ژنان زیاتر داواكارن وه‌ك له‌ پیاوان هه‌روه‌ها چه‌ندین منداڵ له‌م نێوانه‌دا تووشی شۆك ده‌بن و یان بێ‌ دایك یان بێ‌ باوك ئه‌مێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ له‌ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كاندا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر مه‌ند ته‌نها منداڵانن.