ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی (9/8/2017) دوێنێی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی سایتی ستانده‌ر هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، گوایه بێڕێزی به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئایینی کراوه.
ئه‌م هه‌واڵه رێك پێچه‌وانه‌یه، که رێزدار سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وه‌ك رێز‌و پێزانینی کار‌و چالاکی زانایانی ئایینی و وه‌ك به هه‌ندزانینی رۆڵ و کاریگه‌ری مامۆستایانی ئایینی، وه‌ك یه‌که‌م چین و توێژه‌کانی کوردستان ده‌ستنیشانی کردوون تا کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات و، له نزیکه‌وه گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات، سه‌رۆك له نزیکه‌وه باسی هۆکاره‌کانی بڕیاری ریفراندۆم و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌کانی داهاتوویان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه روون کرده‌وه، دواتریش زانایانی ئایینی زۆر راشكاوانه راو سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه، سایتی ستانده‌ر به هه‌ڵبه‌ستراوی رێك پێچه‌وانه هه‌نگاوی ناوه، وای پیشانداوه که گوایه بێ رێزی به‌رامبه‌ر زانایانی ئایینی کراوه، خۆزگه چاویان به‌و رێز‌و شکۆیه هه‌ڵبهاتایه که ئاراسته‌ی زانایانی ئایینی کرا، بێگومانبش هه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یی و پێزانینه شیاوی زانایانی ئایینیه.
هه‌روه‌ك نابێ له بیریشمان بچێت ئێمه له عێراق ده‌ژین و چوارده‌ورمان ئاگری لێ ده‌بارێت، چه‌ندین جاریش هه‌وڵ دراوه ئه‌م ئاگره بگاته هه‌رێمی کوردستانیش، به‌ڵام خۆشه‌بختانه به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و پاشانیش هێزو بازووی هێزه ئه‌منییه‌کان رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌م کارانه گیراوه، بۆیه مامۆستایانی ئایینی به شانازییه‌وه یه‌که‌مین هاوکاری هێزه ئه‌منییه‌کانن و، قه‌تیش سڵ ناکه‌نه‌وه له گرتنی هه‌موو ده‌رگاکان به رووی که‌سانی تووندڕه‌وو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاسایشی کوردستان‌مان تێك بده‌ن.
بۆیه دووباره سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی سایتی ناوبراو ره‌تده‌که‌ینه‌وه، خۆشبه‌ختانه خه‌ریکه ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان له‌م ئاراسته ناته‌ندروسته‌یان چاکتر تێده‌گات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
10/8/2017