یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/08/2017 : 11:01:41
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك رۆژی شه‌مه‌ 12/8/2017 به‌ ناوی (مامۆستایانی ئایینی) به‌شداری مه‌راسیمی جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌كانیان كرد، كه‌ به‌شداریكردنه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئاستی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی ئایینی و هه‌ڵواسینی دروشمی ئایینی و قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و پیاهه‌ڵدانی دروشمه‌كانی زه‌رده‌شتی، ئه‌م كاره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری مسوڵمانانی كوردستان به‌ گشتی و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی به‌ دوای خۆیدا هێنا.


لێره‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نین:


یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كردووه‌و به‌ناوی (مامۆستای ئایینی ئیسلام) وتاریان پێشكه‌ش كردووه‌، پیشه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته‌، نه‌ ئیمامه‌و نه‌ وتارخوێنه‌و نه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانن‌، هیچ پۆستێكی ئایینیان نییه‌، بۆیه‌ پۆشینی جوبه‌و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ زانایانی ئایینی ئیسلام، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ زیاتر ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.


دووه‌م: له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ هیچ مه‌كانه‌تێكی عیلمیان له‌ بواری شه‌رعی ئیسلامه‌وه‌ نه‌بێ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی ناكه‌ن و نه‌ده‌بوو خۆشیان رێگه‌ی ئه‌وه‌ به‌خۆیان بده‌ن به‌م به‌رگ و به‌م ناونیشانه‌ به‌شداری ئه‌م پرسانه‌ بكه‌ن.


سێیه‌م: ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ زیانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ئایینی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌وه‌یی ده‌ده‌ن، چونكه‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی دینی و به‌شداری پێكه‌وه‌ژیان، بۆ نموونه‌ هه‌میشه‌ هه‌موو دین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتریمان كردووه‌، به‌ڵام هه‌موو لایه‌كیش سنووری دینداری خۆمان پاراستووه‌، قه‌ت داوامان نه‌كردووه‌ زه‌رده‌شتییه‌ك یان هه‌ر دینێكی تر رۆژانی هه‌ینی بێته‌ مزگه‌وت و مه‌راسیمی خوتبه‌و نوێژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان ئه‌نجام بدات، چونكه‌ ئه‌وه‌ توانه‌وه‌یه‌ نه‌ك پێكه‌وه‌ژیان.


چواره‌م: له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك یه‌كێتی زانایان چه‌ندین جار داوامان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی (مه‌لا) نین، یان به‌شێوازی ناشیاو به‌كاری دێنن، ئێستاش هیوادارین له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر به‌ جددی وه‌ربگرێت.


هیوادارین ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌ین ئه‌م كاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ساردیان نه‌كاته‌وه‌.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


14/8/2017