گۆڤاری ( په‌یامی زانایان ) ده‌كەوێته‌وه بەر دیدی خوێنەرانى
له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له هه‌رێم روویدا، ماوه‌یه‌ك (په‌یامی زانایان) ده‌رنه‌چووه، ئه‌گه‌رچی هێشتاش ره‌وشه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و هه‌مان كاریگه‌رى ماوه، به‌ڵام له‌به‌ر پێویستی دۆخه‌كه‌و گه‌یاندنی په‌یام‌و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی زانایان له لایه‌ك و، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و بۆچوون‌و خه‌مخۆری زانایانی ئایینی‌و گه‌یاندنی به‌رای گشتی له‌لایه‌كی تره‌وه، به پێویستمان زانی ئیتر وه‌ستان به‌س بێ‌و "په‌یامی زانایان" به‌هه‌وڵ و هيممه‌ته‌وه جارێكى تر بێته‌وه مه‌یدان‌و به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
ستافى ڕاگه‌ياندنى زانايان؛ به هیوایه كه بتوانێ له‌و زمانحاڵه‌وه ته‌عبیرێكی شایسته له ئه‌رك‌و ئه‌دای یه‌كێتی زانایان بكات و، پاش خواى گه‌وره؛ نووك‌و خامه‌ی ره‌نگینی زانایانی ئایینیش پاڵپشت‌و هانده‌ر بێت، به نووسین‌و توێژینه‌وه‌و بابه‌تی بەپێز گۆڤاره‌كه‌يان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
ئێستا ده‌توانن له سه‌رتاسه‌رى كورستان؛ له نووسينگه‌ى لق و ناوچه‌كانى يه‌كێتى زانايان گۆڤاره‌كه وه‌ده‌ستبێنن، كه ژماره‌يه‌ك بابه‌ت و هه‌واڵ و چاڵاكى تايبه‌ت به زانايانى له‌خۆگرتووه.