دوای گه‌یشتنی به وڵاتی سعودیه به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لهبهسهركردنهوهو دیداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و دامه‌زراوه‌ی ئایینی وڵاتی سعودیه، جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوولا كرده‌وه.
رۆژی 19/8/2017 له وڵاتی سعودیه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای حه‌جی كوردستان‌و لێژنه‌ی باڵای فه‌توای حاجیانی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی حاجیانی هه‌رێم گفتوگۆیان كرد‌و، دواتریش به‌رێوه‌به‌رو كارگێڕانی لێژنه‌ی حاجیانی پارێزگای دهۆكیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و، ئینجا به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌كه له به‌رێزان دكتۆر دیار عزه‌دین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی‌و دارایی وه‌زاره‌تی ئهوقافو به‌رێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حهجو عومره، لێژنه كارگێڕی‌و حاجیانی پارێزگای سلێمانی له هوتێل (نسمات الخیر) به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ره‌وشی حاجیان‌و ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی حه‌جیان كۆڵیهوهو هیوای خواست هه‌موو برا حاجیه‌كان به سه‌لامه‌تیه‌وه ئه‌و فه‌ریزه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له شاری جده‌ی وڵاتی سعودیه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رێزان دكتۆر دیار عزه‌دین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی‌و دارایی وه‌زاره‌تی ئهوقافو شێخ قاسم به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حهجو عومره، سه‌ردانی ده‌سته‌ی ئیغاسه‌ی ئیسلامی جیهانیان كرد‌و له لایه‌ن به‌رێزان د. حسین شهحبهر سه‌رۆكی ده‌سته‌و شێخ عبدالله بەسفەر ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی جیهانی كیتابو سووننه‌و كارگێڕانی ده‌سته‌ی ناوبراو به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازی كران.
له دانیشتنێكدا جه‌خت له گرنگی پهیوهندیو هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولاو، رۆڵ‌و پێگه‌ی وڵاتی سعودیه له جیهانی ئیسلامی‌و قوڵكردنه‌وه‌ی بنه‌مای ئاشتهواییو پشتگیری پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی بیری توندڕهویو چه‌ند پرسێكی تر كراوه‌ته‌وه‌و، دۆزی كورد‌و پرسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خراوه‌ته ڕوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی رابردو وه‌كو یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تی ئایینی وڵاتی سعودیه دروست كردووه، كه ئه‌مه بۆ زانایانی كورد‌و دامه‌زراوه ئایینیه‌كانی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره، له‌هه‌مان كات بۆ گفتوگۆ‌و ته‌جره‌به‌و گه‌یاندنی په‌یامی مهزلومیهتو ئاشتهواییو خواستی كورد به جیهانی ئیسلامی‌و بره‌ودان بهههماههنگیو ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك سعودیه ده‌سكه‌وتێكی گرنگه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: له دیدارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و دامه‌زراوه ئیسلامیانه‌ی وڵاتی سعودیه باسی دۆخی ههرێمو قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش‌و ههنگاوهنانی پرسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌مان كرد‌و ته‌ئكیدمان له‌وه كرده‌وه كه په‌یامی كورد په‌یامێكی دۆستانه‌و ئاشتیانه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه كردنه‌وه‌ی باوه‌شه بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سووننه‌ی عیراق‌و خه‌ڵكی لێقه‌وماوی موسڵ.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێمان راگه‌یاندن كه گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، وه چاوه‌ڕوانیمان له وڵاتی سعودیه ئه‌وه‌یه، كه پشتیوانی كورد بكه‌ن، چونكه په‌یوه‌ندی كوردستان‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌مێژینه‌یه‌و دارێژه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌ركرده‌ی ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و مه‌لیك فه‌یسه‌ل بووه.
گوتیشی: له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه زانایانی سعودیه پشتیوانی‌و پشتگیری خۆیان بۆ گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه‌و دڵنیایان كردین، كه له داهاتوو په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد‌و دامه‌زراوه ئایینیه‌كانی كوردستان پته‌وتر دهكهنو ئاماده‌یی پشتگیری‌و هاوكاری ته‌واویشیان نیشان داین.
شایانی باسه هه‌ر له وڵاتی سعودیه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لێدوانێكی تایبه‌ت به كه‌ناڵی (السعودیه) دا‌و، پهیامو مافی گه‌لی كوردی له‌هه‌مبه‌ر پرسی سهربهخۆییو گه‌یشتن به مافی چاره‌نووسی تێدا باس كردووه‌و بۆ بینه‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه روون كردۆته‌وه، كه كورد وه‌ك گه‌لێكی موسڵمان خواستێكی شهرعیو یاسایی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ موماره‌سه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به مافه‌كانی بكات.