پرۆفيسۆر د. محمد صالح مسته‌فا گابورى که‌سایه‌تی و زانای کورد له شاری مه‌ككه‌ی پيرۆز کۆچی دوایی كرد.
له ساڵى 1938 له عاموداى رۆژئاوای کوردستان له دايك بووه، زانايه‌كی گه‌وره بوو له زانسته ئيسلاميه‌كان و نازناوی پرۆفيسۆری له ته‌فسيري قورئان هه‌بوو، نزيكه‌ى 30 ساڵ له به‌شی ته‌فسير له كۆلێژي بنه‌ماكانی ئايينی زانكۆی ئيمام له شارى رياز له شانشينی سعوديه وانه‌بێژ بووه، هه‌روه‌ك مامۆستاى زۆرێك له زانا به‌ناوبانگه‌كانى سعوديه‌و جيهاني ئيسلام بووه.
له هه‌مان کاتتدا شێخ گابوورى داكۆكیكه‌رێكى گه‌وره بوو له پرسی گه‌له‌كه‌ی، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌کو سه‌رۆكي ( پارتيا ئيسلاميا كوردستانێ ) هاتبووه هه‌ڵبژاردن.
یه‌کێك له ئاواته‌کانی ئه‌وه‌بوو که رۆژگارێك بتوانێت له کوردستان بژیت تا ئه‌گه‌ر له ئه‌شکه‌وتێکیش بێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاته‌وه کوردستانی باشوور، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندرووستی گه‌ڕاوه سعودیه.
دوای نه‌خۆشیه‌کی درێژ دکتۆر محه‌مه‌د گابووری له مه‌ککه‌ی پیرۆز‌و له ته‌مه‌نی 79 ساڵی گه‌ڕاوه به‌ر دلۆڤانی خودا.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌و خزم و دۆستانی ده‌که‌ین، خوای گه‌وره سه‌بووریان بدات و جێگای مامۆستاش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.