به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
له هه‌مبه‌ر پشتیوانی و به‌شداریتان له پرۆسه‌ى مێژوویى ( گشپرسی ) كوردستان، كه له 25/9/2017 ئه‌نجامدرا، مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان به پێویستى ده‌زانێت رێز و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى یه‌كه یه‌كه‌ى زانایانى ئاینى و تاربێژانى كوردستان بكات، كه به‌دڵنیایه‌وه ووتاره كاریگه‌ره‌كانتان و ده‌نگى ( الله أكبر) ى مزگه‌وته‌كانتان كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌بوو له به‌شدارى كردنى هاولاتیانى كوردستان و هاندانیان بۆ ده‌نگدان به ( به‌ڵــێ) بو دروست كردنى ئاینده‌كى گه‌ش بۆ خۆمان نه‌وه‌كانمان.
له خواى په‌روه‌ردگار تكاخوازین كه‌وا میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌ینیته سه‌رفیرازى یه‌كجاره‌كى ، به‌و هیواییه‌ى كه‌وا هه‌موومان پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ قۆناغێكى نوێ له داهاتووى گه‌له‌كه‌مان .
خواى گه‌وره پشت و په‌ناى هه‌موو لایه‌كمان بێت
مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان
26 ى ئه‌یلولى 2017