پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به داخ و کۆڤانێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی پێشووی کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان‌مان پێگه‌یشت، وێڕای خه‌مناکیمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌رکرده مه‌زنه، هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌و دۆستانی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌رده‌بڕین.
بێگومان مام جه‌لال سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی مه‌زن بوو، توانی به حیکمه‌ته‌کانی خۆی هاوسه‌نگی له‌نێوان تێڕوانین و بیرۆکه‌و فیکره جیاوازه‌کان دروست بکات، به‌مه‌ش هه‌میشه داینه‌مۆی لێك حاڵی‌بوون و تێگه‌یشتن و یه‌کترخوێندنه‌وه‌و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌و دین و مه‌زه‌ب و فیکره جیاوازه‌کان بوو، هه‌روه‌ك مێژووی ژیانیشی لێوان‌لێو له خه‌بات و تێکۆشانی نه‌پچڕاو بوو، به‌تایبه‌تی مام جه‌لال په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی هه‌بوو، بۆ یه‌کێتی زانایانیش هاوکارێکی به‌هێز بوو.
دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌ین، له خوای گه‌وره داواکارین سه‌بووریان بدات و مام جه‌لالیش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3/10/2017