رۆژى سێ شه‌ممه 24/10/2017 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز دكتۆر عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى و به‌رپرسی لقه‌كانى یه‌كێتى زانایان،ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی تایبه‌ت به بارودۆخی ئیمرۆى هه‌رێمی كوردستان گرێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له سێ كاتژمێرى خایاند تیشك خرایه سه‌ر دوو ته‌وه‌ر، یه‌كێكیان تایبه‌ت به ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و دووه‌میان تایبه‌ت به ناوخۆی هه‌رێم، دوایى گفتۆگۆیهكى چر و پر له لایه‌ن به‌شدار بووانى كۆبونه‌وه‌كه، به‌رنامه‌ى یه‌كێتى زانایان زانایان بۆ قۆناغى ئێستاى یه‌كێتى زانایان گفتۆكۆى له سه‌ر كرا، و له كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌م ڕاگهیهنراوهى خواره‌وه ڕاگه‌یه‌نرا:
[به‌لاغى كۆتایى كۆبونه‌وه‌ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان]
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
رۆژى سێ شه‌ممه 24/10/2017 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی تایبه‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان گرێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوو ته‌وه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌ت به ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و دووه‌میان تایبه‌ت به ناوخۆی هه‌رێم:
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: یه‌كێتی زانایان سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژیكردنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر خاكی كوردستان و مالأ و ئاوایی هاووڵاتیان كرد، به‌تایبه‌تی تاڵان و بڕۆ و سوتاندنى مولك و مالى هاولاتیان له تووزخورماتوو و كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تر، كه سه‌رله‌به‌رى دژی هه‌موو بنه‌ماو پڕه‌نسیپێكی ئیسلامییه.
دووه‌م: یه‌كێتی زانایان داوا له سه‌رجه‌م مه‌رجه‌ع و ناوه‌نده ئیسلامییه‌كانى عێراق ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌عه‌داو ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوهندو مهرجهعانهى پێشتر هانی ئه‌و میلیشیایانه‌یان داوه بۆ ده‌ستبردن بۆ كه‌ڕامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.
سێیه‌م: زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و رێكخراوه ئیسلامیه‌كانى جیهان كه به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كه‌مترین هه‌ڵوێستی مرۆڤ دۆستانه و ئاینیانه‌ى و ئاشتیانهشیان هه‌بێت.
چواره‌م: ئێستا میسداقیه‌تی هه‌موو رێكخراوه مرۆیی و كۆمه‌ڵه ئاشتیخوازهكانى دونیا‌و وڵاته ئازاده‌كان له ژێر پرسیار دایه، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ زیاتر له ملیۆن‌و نیوێك ئاواره كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یه‌كه‌مین هێز بوو ئه‌فسانه‌ى داعشی تێكشكاند‌و له برى هه‌موو دونیا به ساده‌ترین چه‌ك شه‌ڕی تیرۆری ده‌كرد، كه‌چی ئێستا هه‌مووان پشتیان له كوردستان كردووه‌و به ته‌نیا قسه‌یه‌كیش ئاماده نین دیفاعیان لێبكه‌ن، كه تاوانى ئه‌و میلله‌ته ته‌نیا ئه‌وه بووه به ئاشتیانه گوزارشتیان له ویست و ئیراده‌ى خۆیان كردووه.
ته‌وه‌رى دووه‌م
یه‌كه‌م:خه‌مباری و نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوو پڕ له ناسۆرهى به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان داهات، بێگومان ئه‌مه یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره ناخۆش و پڕ له ئازاره‌كانى گه‌لی كورد‌و هه‌موو كوردستانیه‌كی به شه‌ڕه‌ف هه‌ست به‌و ئازارانه ده‌كات.
دووه‌م: جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م دۆزه ره‌وایه‌ى گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو پێوه‌ره ئاسمانى و زه‌مینیه‌كان دۆزێكی شه‌رعییه, بۆیه نابێ هیچ دوودڵییه‌ك هه‌بیت له به‌رگریلێكردنی.
سێیه‌م: داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌م كاته ناسك و هه‌ستیاره‌دا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان وه‌لاوه بنێن و ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك، چونكه دواجار هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه, بۆیه ئێستا قۆناغی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى سیاسی و فیكری نییه، و یه‌كهه‌ڵوێستى و یه‌ك ده‌نگى له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان بپارێزن.
چواره‌م: داوا له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو هێزو توانایان یه‌كخه‌ن بۆ به‌رگریكردن له كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن جارێكی درز بكه‌وێته نێو ریزه‌كانیان، چونكه دواى پشتیوانى خوایی، ئه‌وان جێگه‌ى هیواو ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانن.
پێنجه‌م: وه‌كو زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵى دوو ئیداره‌یی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانى هه‌موو لایه‌كیشی ده‌زانین ڕێگه له‌و كاره بگرن، چونكه جگه تێكدانی ژیانی هاووڵاتیان، ده‌رگایه‌كی تریش به رووى تێكچوونی شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه‌و، ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیانیش ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه، كه به‌شێكی هۆكاره‌كانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ركوك هه‌ڵقوڵاوی شوێنه‌وارى دوو ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستانن.
شه‌شه‌م: داوا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین رۆڵێكی به‌رزی نیشتیمانى بنوێنن و دووركه‌ونه‌وه له ئیستیفزاز و شێواندن، كه به‌داخه‌وه به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كان رۆڵێكی زۆر نه‌رێنی ده‌گێڕن.
حه‌وته‌م: داوا له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین به هه‌موو توانایان ده‌نگیان هه‌ڵبڕن بۆ پاراستنی یه‌كڕێزی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و وه‌لاوه‌نانى دووبه‌ره‌كی و ململانێى حیزبی و ئایدۆلۆژی وێرانكارانه.
له خواى گه‌وره داواكارین گیانی هاووڵاتیانمان وخاك و نیشتیمانمان بپارێزیت وپێشمه‌رگه قارهكانهكانمان پارێزراوو سه‌ركه‌وتوو بن.
قال تعالى: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم: (وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ).
ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان
هه‌ولێر 24/10/2017