ئەمرۆ شەممە 4/11/2017 له گوندى زياره‌تى ده‌ڤه‌رى خۆشناوه‌تى، به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له مامۆستايانى ئايينى و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى حيزبى و حكومى و خه‌ڵكى ناوچه‌كه، له مه‌ڕاسيمێكى شايسته‌دا؛ ڕێوڕه‌سمى به‌خشينى بڕوانامه‌ى زانستى شه‌رعى به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ريه‌ك له‌به‌ڕێزان: مامۆستا مەلا سەهل هاوار باوەخەلی و مامۆستا مەلا سه‌فوان نه‌زیر کەنده‌گولی، كه له‌لايه‌ن مامۆستای ئیجازەدەر مامۆستا مه‌لا محمد هەروتی بڕوانامه‌يان پێ به‌خشرا.
ئه‌مه‌و مه‌ڕاسيمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز ده‌ستى پێكرد، دواتر وتەی بەخێرهێنان لەلایەن مامۆستای ئیجازەدەر پیشکەشکرا، پاشان وتاری زانایان لەلایەن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سەرۆکى يه‌كێتى زانايان خوێندرایەوە؛ تيايدا تیشکی خستە سەر گرنگى فێربوون و گه‌ياندنى زانستى شه‌رعى و هه‌وڵى زانايانى ئايينى له‌كۆن و نوێ‌دا له پێناويدا به‌رزنرخاند و جه‌ختى كرده‌وه كه به‌درێژايى مێژوو؛ به‌هه‌وڵ و هيممه‌تى زانايانى ئايينى كوردستان؛ حوجره و مه‌دره‌سه ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه.
له‌به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان باسى لەو هەرەشانە كرد كه له ئێستادا لە کوردستان دەکرێت و يه‌كده‌نگى و يه‌كڕيزى زانايانى ئايينى به‌تايبه‌ت له‌م ڕووه‌وه به گرنگ پێناسه‌كرد، هەروەک دەست خۆشیشی لە گوندی زیارەت و مەدرەسەی شێخ قاسم زیارەتی کرد، کە شوێنی مامۆستا مه‌لا قاسم، دواى وه‌فاتكردنى چۆڵ نەبووەو تەدریسی زانسته‌شه‌رعيه‌كانى تێدا دەکریت.
پاشان وتاری وەزارەتی ئەوقاف لەلایەن مامۆستا مه‌لا سه‌يد صدیق کەپرانی خوێندرایەوە، دواتر بەچەند سروود‌و پەخشانێک کۆتایی بە ئاهه‌نگەکە هات، کە بووە مایەی خۆشحالی ئاماده‌بووان.