ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ١٢/١٢/٢٠١٧ پاش نوێژى ئێواره، مامۆستای ئاینی و كه‌سايه‌تى ديارى شارى هه‌ولێر؛ (مامۆستا مه‌لا سه‌ید صەفا غانم) پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى (مه‌لا مه‌حمود) به نهخۆشيێكى كتوپڕ كۆچى دواييكرد و له مه‌ڕاسيمێكى شايستهداو به ئاماده‌بوونى به‌رپرس و كارگێڕانى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى مامۆستايانى ئايينى و كه‌سايه‌تى و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى شارى هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا.
شايه‌نى باسه؛ مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا، ساڵانێكى زۆره له خزمه‌ت مزگه‌وتى ناوبراو پێشنوێژ و وتاربێژى ده‌كرد و لهدهزگانى ڕاگه‌ياندن خاوه‌نى ده‌نگ و ڕوخسارێكى چاڵاك و به هيممه‌ت بوو، ته‌مه‌نێكى لە خزمه‌تكردنى مزگه‌وت و بانگه‌واز و کاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك برده‌سه‌ر، تا دواجار، كه ئه‌مڕۆ بۆ هەمیشە مالئاوايی لە مزگەوت و مینبەر و جه‌ماوه‌ر كرد.
به‌م بۆنه‌يەوە؛ لقى هه‌ولێرى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان، پرسهنامهيێكى ئاڕاسته‌كردووه و ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بسم الله الرحمن الرحيم
(كل نفس ذائقة الموت)
.به بۆنه‌ى كۆچى دوايى مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا؛ پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى مه‌لا مه‌حمود، به‌ناوى لقى هه‌ولێرى زانايانه‌وه، هاوخه‌مى و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراستەی خانەوادەی به‌ڕێزى جه‌نابى مامۆستا‌و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين
له‌ده‌ستدانى مامۆستا سه‌يد؛ خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكى گه‌وره‌يه له ڕيزى زانايانى ئايينى و زانايانى شارى هه‌ولێر به‌تايبه‌تى، خودای بەخشندەی میهرەبان لە مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادى بکات و سەبووری بە هه‌موومان ببەخشێت
(انا لله وانا اليه را‌جعون)
لقى هه‌ولێرى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان
12/12/2017