ڕۆژى سێشه‌ممه 2017/12/12 به سه‌رپه‌رشتى ڕاگه‌یاندنی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌رێزان؛ مامۆستا مه‌لا سه‌ید ئه‌كره‌م کەپرانی نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و هێمن فاروق نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ناوبراو و شاندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پرسانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه؛ بۆنه‌ى یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- هه‌ڵسا به سازدانی ڕێوڕه‌سمێكى شايسته‌ى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود.
ئه‌مه‌و دواى خوێندنه‌وه‌ى وتارى به‌ڕێز مامۆستا سه‌ید ئه‌كره‌م، له‌لايه‌ن گروپی (نــوور) بۆ خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود، به‌شێوه‌يه‌كى خۆبه‌خشانه سروود و هۆنراوه‌و ستايش له‌باسى پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- پێشكه‌شكرا و ئه‌ركى سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن به‌رێز ڕاستی فاضل عەوێنه خاوه‌نی كۆمپانیای نرخ بۆ دابینكردنی خۆراكی سزادراوان دابین كرابوو.
شايانى باسه؛ ئه‌مه بۆ يه‌كه‌مجاره له چاكسازى ناوبراو ئاهه‌نگى هاوشێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش بووه مايه‌ى دڵخۆشى ئاماده‌بووان.