ڕۆژى چوارشه‌ممه ۱۳/۱۲/۲۰۱۷ له چه‌مچه‌ماڵ و له مزگه‌وتی حاجی شێرکۆی هه‌مه‌وه‌ندی؛ به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌کی زۆر له زانایانی ئایینی و به‌رپرسانى حيزبى و حكومى و که‌سایه‌تییه‌کان و جه‌ماوه‌رى سنوره‌که؛ لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌کێتی زانایان، ڕێوڕه‌سمێکی شایسته، له ژێر ناونيشانى (دڵسۆزى و خۆڕ‌اگرى و هاريكارى) به‌بۆنه‌ى یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله عليه وسلم- ڕێکخست.
شايه‌نى باسه: له ميانه‌ى مه‌ڕاسيمه‌كه‌دا و دوا به دواى وتارى هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ عبدالوهاب سه‌نگاوى به‌رپرسى لقى زانايانى چه‌مچه‌ماڵ و حاكم ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قايمقامى قه‌زاى ناوبراو، چه‌ند هۆنراوە و ستایشێک خوێنرايه‌وه، دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر ۱۱ منداڵی نازدار و بێ باوک به‌خشرا، که سه‌رجه‌میان ناویان (محمد) بوو، پاشان ده‌ستكرا به به‌خشينى چه‌ندین ناميلكه و کتێبێك به خه‌ڵات بۆ مامۆستایانی ئایینی ئاماده‌بوو.