پێش نیوەڕۆی ڕۆژى شه‌ممه ۲٠۱۷/۱۲/۱٦شاندێكى باڵاى لقی شارەزوری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، به ياوه‌رى شاندى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە؛ بەشداری ڕێوڕه‌سمێكى ئاهەنگی مەولودى مزگەوتی گوندی زەڵمى كرد، له ناحيهى خورماڵ و له‌لايه‌ن مامۆستا شێخ غازى بهرسى لقى زانايان وتارێك به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكرا.
ئه‌مه‌و ڕێوڕه‌سمى مه‌ولودى ناوبراو، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- به بۆنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتى نوێى گونده‌كه‌ش بوو.