لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانیان ده‌كات
ڕاگه‌یاندنی لق
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12/10/2010 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه پێك هاتبوو له به‌رێزان لێپرسراو و چه‌ند كارگێرێكی لق سه‌ردانی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانیان كرد له سلێمانی، له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر فاروق عه‌بدوڵا په‌رخی ڕاگری كۆلێژ‌و، مامۆستایانی كۆلێژه‌وه پێشوازیان لێكراۆ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به سه‌ردانی شاندی نوێی زانایانی لقی سلێمانی.
شایه‌نی باسه زانایان پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی له به‌ره‌و پێشچونی زانستی ئیسلامی به‌تایبه‌تی كۆلێژی ناوبراو.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێزیان سوپاس و پێزانینی خۆیان دهربڕیو، پشتوانی و هه‌ماهه‌نگی خۆیان بۆ توێژی زانایان دوپات كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له خزمه‌ت كردنی ئایین و وڵات‌دا.
لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ته‌كیه‌و خانه‌قای حاجی شێخ قادری چوێسه ده‌كات
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12/10/2010 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه پێك هاتبوو له به‌رێزان لێپرسراو و چه‌ند كارگێرێكی لق سه‌ردانی ته‌كیه‌و خانه‌قای حاجی شێخ قادری چوێسهیان كرد، له لایه‌ن به‌ڕێزان حاجی شێخ كامیل و كاك شێخ تاهیره‌وه پێشوازیان لێكراو، خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربڕی.
له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی لق پشتیوانی و برایه‌تی و یه‌ك ڕیزی توێژی زانایانیان له‌گه‌ڵ توێژی شێخانی ته‌ریقه‌ت دوپات كرده‌وه و هیوایان خواست هه‌میشه له پشتیوانی یه‌كتری دابن بۆ خزمه‌تی ئایینی ئیسلام و گه‌لی كوردی موسڵمان.
لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی ده‌كات
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12/10/2010 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان، كه پێك هاتبوو له به‌رێزان لێپرسراو و چه‌ند كارگێرێكی لق سه‌ردانی به‌ڕێز كاك حاجی ئاكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی یان كرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانایان و ئه‌وقافدا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێزیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌و،پشتوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆیان بۆ توێژی زانایان دوپات كرده‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له خزمه‌ت كردنی ئایین و وڵات‌دا.