ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/12/2017 كه‌سايه‌تى ديار و ناسراوى ئه‌هلى ته‌سه‌وف؛ شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد و به‌م بۆنه‌يه‌وه مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته ده‌كات، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
بهخهمێكى زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى ناسراوى ئه‌هلى ته‌سه‌وف و عيرفان لهبادينان؛ جه‌نابى (شێخ وحيدالدين قطب الدين بريفكاني)يمان پێگه‌يشت، بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى ڕيزداريان و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و شوێنكه‌وتووانى ئه‌هلى ته‌سه‌وف ده‌كه‌ين، وێڕای هاوخەمی لە خوای گەورەش تکاکارین، كه بە رەزامەندی خۆى و بە به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.
كه‌سايه‌تى شێخى خوا لێخۆش‌بوو؛ به‌خزمه‌تكردن و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌ميشه دياربووه، بهتايبهتتريش له‌خزمه‌ت خانه‌قاو ته‌كيه و مزگه‌وتدا، خۆشه‌ويستى ناو تێكراى خه‌ڵكيش بووه، بۆيه دڵنياين كه داخ و كه‌لێنى كۆچى به‌رێزيان گه‌وره‌يه، خواى گه‌وره سێبورى ئێوه‌و ئێمه‌ش و هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان
28/12/2017