ڕۆژى پێنجشه‌ممه 28/12/2017 مامۆستا مەلا ابراهیم ملا حمدامین شێخانی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گوندی شێخان له سنوری قەزای مێرگەسۆر و كه‌سايه‌تى ئاينى ديارى سنورى قه‌زاى ناوبراو کۆچی دواييكردو به‌م بۆنه‌يه‌وه مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته ده‌كات، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
به داخ و كۆڤانێكى زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوايى مامۆستاى ئايينى و كه‌سايه‌تى ديار و ناوسراوى سنوورى مێرگه‌سۆر؛ مامۆستا مەلا ابراهیم ملا حمدامین شێخانی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گوندی شێخانمان پێگه‌يشت، بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى ڕيزداريان و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و دۆستان و خۆشه‌ويستانى جه‌نابى مامۆستا ده‌كه‌ين، لە خوای گەورە تکاکارین، كه به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.
مامۆستا مه‌لا ابراهيم، جگه له‌وه‌ى كه نمونه‌ى مامۆستاى ئايينى كوردپه‌روه‌رو ماندونه‌ناس بوو، لەم پێناوەشدا ئاوارەیی و دەربەدەری زۆری بینیوه، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سايه‌تيێكى ديارى ناوچه‌ى دۆڵه‌مه‌ڕى بوو له سنوورى مێرگه‌سۆر؛ خزمەتێکی زۆری مزگەوت و فەقێ و حوجرەی کردووە و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌ميشه جێگه‌ى دياربووه و خۆشه‌ويستى ناو خه‌ڵك بووه، دڵنياين كه كۆچى دوايى مامۆستا؛ خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكى كۆچى جةنابى گه‌وره‌يه، خواى گه‌وره سێبورى هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان
28/12/2017