ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/1/2018 به‌ڕێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عيد سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان؛ به‌شداريكرد له ئاهه‌نگى ته‌واوبوونى خولى پێگه‌ياندنى زانايانى ئايينى شارى موسڵ، كه له‌لايه‌ن (منتدى علما‌ء الموصل) ئاماده‌كرابوو.
له وتارێكدا، به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به‌گرنگى بايه‌خدان به بير‌ى ميانڕه‌وى و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى توندڕۆيى فيكرى و سياسى و مه‌زهه‌بى كرده‌وه، به تايبه‌تتر له له شارى موسڵ و ده‌وروبه‌رى، كه تيرۆرستانى داعش به درێژايى 3 ساڵ هه‌وڵيانداوه زيان به‌م دروشمانه بگه‌يه‌نن.
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان زياتر گوتى: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه، به‌ڵام ئه‌ركى زانايان و وتاربێژانى موسڵ گرانتره و ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌يه‌ك و به‌جدى كار بۆ سڕينه‌وه‌ى شوێنه‌وارى فكرى تيرۆرستان له‌سه‌ر هاوڵاتيان بكه‌ن و بايه‌خ به بوارى په‌روه‌رده‌يى بده‌نه‌وه.