رۆژى پێنجشەممە 2018/1/18 بهڕێز دكتۆر عهبدوڵڵا گرتكى سهركى يهكێتى زانايان و شاندێكى ياوهرى؛ بهشدارى مهڕاسيمى كردنهوهى مزگەوتى (حاجى جهبار براغی) لە گەڕەکى 121 گوڵانى كرد له شارى هەولێر.
ئهمهو سەرەتاى مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێکى قورئانى پیرۆز دەستى پێکرد، پاشان وتارى هەر یەک لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى و پارێزگارى هەولێر و یەکێتى زانایان لەلایەن بەرێز د. عهبدوڵڵا گرتکى پێشکەشکرا، كه تیایدا وێڕاى بەخێرهێنانى ئامادەبووان و مێوانانى مەراسیمەکە؛ بهڕێزيان دەستخۆشى لەو خێرخوازه کرد كه ههڵساوه به دروستکردنى مزگەوتى ناوبراو، بەشێوەیەکى زۆر جوان و سەرنجراکێش و هیواى سەرفرازى و بەختەوەى لە دنیا و قیامەت بۆ خواست، هەروەها ئاماژەیدا کە دروستکردنى مزگەوت یان ئاوەدانکردنەوە قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانە و چاککردنى رێگاوبان هەموویان دەچنە چوارچێوەى خێر و چاکەى گشتى و نهبڕاوهو هەرکەسێک یەکێک لەم کارە چاکانە بکات پاداشتى لاى خوا گەورە وەک یەکە.
لهبهشێكى ديكهى وتارهكهيدا، باسى لهگهورهيى هاوكاريكردن كرد، لە ئەنجامدانى کار و پرۆژەى هاوبەش، بۆ مایەى خۆشى و سوودى هەموولایەکو لەکۆتایيشدا داواى لەخواى گەورە کرد کە ئەو قەیرانە ئابووریەى ماوەى سێ ساڵە لە وڵاتدا هەیە، کۆتایى پێ بێت و هەمووان بچینە قۆناغێکى تازەى خۆشى و خۆشگوزەرانى.