ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/1/2018 لە نێوان گوندی سیتکان و قەزای سۆران، تەرمی مامۆستا مەلا سامان حوسێن، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە شارۆچکەی خەلیفان به كوژراوى دۆزرایەوە.
به‌گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كانيش؛ هاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگه‌ياند، كه مامۆستاى ناوبراو، به دوو گوللە گیانی لەدەستداوە و خۆى خۆى كوشتووه.
له‌لا‌يه‌ن خۆشيه‌وه مامۆستا وەیسی سەعید، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، كه مامۆستا مەلا سامان؛ ماوەیەک پێش ئێستا تووشی نەخۆشی دەروونی ببوو، ڕاپۆرتى پزيشكى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئه‌وقاف هێناوه‌و، دوو مانگیشە بەهۆی نەخۆشییەکەيه‌وه مۆڵەتی پێدراوە.
شايه‌نى باسه؛ مامۆستا مەلا سامان، ێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە خەلیفان، تەمەنی 35 ساڵ بوو و خێزاندار بوو، سێ منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتوون.