رۆژى سێشه‌ممه 6/2/2018 كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌يانى، به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له زانايانى ئاينى و مامۆستايانى زانكۆ و قوتابيانى كۆلێژ، له هۆڵى خوا لێخۆش‌بوو (م. محمد صاحب نه‌قشبه‌ندى) له كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كانى شارى هه‌ولێر؛ له‌لايه‌ن سه‌نته‌رى سه‌ڵاحه‌ددينى ئه‌يوبى بۆ توێژينه‌وه‌و لێكۆڵينه‌وه ئيسلامييه‌كان، سمينارێك بۆ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى؛ مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له‌ميانه‌ى سيميناره‌كه‌دا، به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر؛ به وردى تيشكى خسته مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى به‌كارهێنانى چه‌مك و ده‌قه ئايينيه‌كان له سياسه‌ت و دۆخ و باره جياوازه‌كان و ململانێ كه‌سى و تايبه‌تيه‌كان و ڕوونيشى كرده‌وه، كه ئه‌مه شتێك نيه ته‌نها به ئايينى پيرۆزى ئيسلام و ده‌قه‌كانيه‌وه په‌يوه‌ست بێت و به‌ڵكو هه‌موو ئايينه‌كان ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه له كۆن و نوێ‌دا.
له به‌شێكى ديكه‌ى سميانه‌ره‌كه‌دا، به‌ڕێزيان باسى له‌و هۆكارانه كرد كه سه‌رده‌م و دۆخى ئاوا ده‌خولقێنن، دواتريش باسى له‌و ڕيوشوين و ڕێكارانه‌كرد، كه وه‌ك چاره‌سه‌ر به ديدى به‌ڕێزيانه‌وه ده‌بينران بۆ به‌كارهێنانى ئايين له‌ململانێ سياسه‌كان، دوايين پێشهات و ناكۆكيه‌كانى سه‌رده‌ميشى له‌م ڕووه‌وه به‌نمونه هێنايه‌وه.
له كۆتايى سميناره‌كه‌شدا، بوار به ئاماده‌بووان درا بۆ ده‌ربڕينى ڕاو سه‌رنج و پرسيار و تێبينيه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌يان.