ڕۆژى چوارشه‌ممه 21/2/2018 لە سه‌نته‌رى ڕۆشنبيرى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين، له هه‌ولێرى پايته‌خت؛ ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆنفڕانسى هاوبه‌شى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين/هه‌ولێر و سه‌نته‌رى زه‌هاوى بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى فيكرى؛ له ژێر ناونيشانى (ده‌ق و كه‌له‌پوور؛ خوێندنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه)، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له‌ميانه‌ى به‌رنامه‌و كارى ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆنفڕانسى ناوبراو؛ وته‌يه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕیز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا و تیایدا وێڕاى ده‌ستخۆشى له كۆلێژى زانستهئيسلاميهكانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين/ هه‌ولێر و سه‌نته‌رى زه‌هاوى بۆ سازكردنى كۆنفڕانس؛ تيشكى خسته سه‌ر ناونيشانى كۆنفڕانسهكهو به پێويستێيكى ئه‌م قۆناغه‌ى پێناسه‌كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، به‌ڕێزيان باسى له ڕۆڵى زانايانى كورد كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه؛ به درێژايى مێژوو، زانايانى كورد؛ خزمه‌تێكى جوان و ڕهسهنيان پێشكه‌شكردووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان گوتيشى: خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ق؛ زه‌روره‌تى مهقاصيدى شهرعيه.
شایه‌نى باسه: وا بڕياره كاره‌كانى كۆنفڕانسى ناوبراو دوو ڕۆژ بخايه‌نێت و چه‌ندين پانێڵ له خۆبگرێت و ڕاسپارده‌ش له كۆتاييدا پێشكه‌شبكرێت.