دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوودا، لقى كهلارى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان؛ زنجيرهيهك چاڵاكى ئه‌نجامدا، كه بريتيبوون له‌مانه‌ى خواره‌وه:
لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان و به‌شێك له زانایانى ئاینى به‌شداربوون له سیمینارێكى تایبه‌ت به مافه‌كانى ژنان و زووبهشودانى كچان، كه رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به هاوكارى رێكخراوێكى سویسرى له هۆڵى رادیوى (ده‌نگ) به‌ڕێوه‌چوو، به تێروته‌سه‌لى تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و گفتوگۆى پێویستى له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مه‌و له لايه‌كى ديكه‌وه، شاندێكى باڵاى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، به‌شداريكرد له یادى چل و هه‌شت ساڵه‌ى به‌قه‌زابوونى (كه‌لار)ى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیاندا، كه به ئاماده‌بوونى لێپرسراوانى حكومى و حزبى و رێكخراوه‌یى له‌هۆڵى وه‌رزش و لاوانى كه‌لار فیستفاڵێكى تایبه‌ت به‌و یاده به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له كهلارو به‌ئاماده‌بوونى به‌شێكى به‌رچاو له زانایانى ئاینى و جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوانى چین و توێژه‌كانى سنوره‌كه، خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئیدانه‌كردنى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان و له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین وتار‌و په‌یام پێشكه‌شكران و له نێویشیاندا په‌یامى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان پێشكه‌ش كرا، كه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتییه‌كه‌وه خوێنرایه‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
[ وڵا تَحْسَبَنَّ الڵّهَ غَافِلاً عَمَّا ێعْمَلُ الظالِمُونَ إِنَّمَا یُۆَخِّرُهُمْ لِێوْمٍ تَشْخَصُ فِیهِ الْأَبْصَارُ]
هاوڵاتیانى به‌ڕێز... به‌شداربوانى سه‌ربه‌رز ...
جارێكى تر‌و لهگهرمیانى باشورى كوردستانه‌وه به دڵى پڕ له ناسۆر و جه‌سته‌ى برینداره‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست و داوا له خوا كۆده‌بینه‌وه بۆ دووپاتكردنهوهى ئیدانه‌و سه‌ركۆنه كردنى په‌لاماردان و كوشتن و بڕین و كاولكارییهكانى سه‌ر عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان .
لێره‌وه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگ و هه‌ڵوێستى خوشك و براكانمان له شار‌و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ى باشور و ته‌واوى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان و هه‌ر ده‌ستدرێژى و سنور به‌زاندنێك بۆسه‌ر دانشتوانى بێتاوانى رۆژئاوا ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه .
ئێمه‌ى زانایانى مێزه‌ر سپى كوردستان له خزمه‌ت ئێوه‌دا تأكید له هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌م په‌لامارو هێرشانه به ناڕه‌واو سنور به‌زاندنى خوا‌و ئاكارى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ده‌زانین و جه‌خت له بنه‌ماى به‌رزى ئیسلامه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕشتنى خوێنى مرۆڤێكى بێتاوانى له هه‌رچى هه‌یه لا قورستره ، چى جاى له‌شكركێشى فراوان و به‌كارهێنانى چه‌كى زه‌به‌لاح و به‌رده‌وامى دان پێى ، له هه‌مووشى كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه ئه‌م تاوان و ده‌ستدرێژیانه به ناوى ئیسلامه‌وه بكرێت و به‌رگى ئاینى به‌به‌ردا بكرێت .
هه‌ر وه‌كو گه‌شبینین به‌وه‌ى سته‌مكاران هه‌میشه ده‌ره‌نجامیان شكست و سه‌رشۆڕى بووه پشت به‌خواى گه‌وره‌و ئیراده‌ى له‌بن نه‌هاتووى گیانبهختكارانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
له كۆتایشدا و له ڕێگه‌ى ئه‌م ده‌ربڕین و ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هێز و لایه‌نه ئیقلیمیه‌كان ده‌كه‌ین كارى جدى بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنى ئه‌م دهستدرێژیانهو كوێر‌و كاس نه‌بن له ئاست ئه‌و سته‌مه بێ شوماره‌ى به‌رامبه‌ر براكانمان ده‌كرێت ،و هه‌ر وه‌كو رووى داواشمان ده‌كه‌ینه كه‌سایه‌تى و زانا و دامه‌زراوه ئاینیه‌كانى وو‌ڵاتى توركیا كه هۆشێك به‌به‌ر خۆیاندا بێننه‌وه‌و باشتر و وه‌ك خۆى له په‌یامى ئاسمانى خواى میهره‌بان بگه‌ن .
سه‌ركه‌وتن بۆ سته‌م لێكراوان و سه‌رشۆڕى بۆ سته‌مكاران ...
لقـى گــهرمـیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان