رۆژی دووشه‌مه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵستا به سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایان، كه تاكو ئێستا به‌هۆی ئه‌م كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، دواكه‌وتبوو، بۆیه ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا هه‌رچی زووه ده‌ست به ئاماده‌سازییه‌كان بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له ئێستاوه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانایان، رۆژی 10/4/2018 كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی زانایان ده‌ست پێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له میانی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌كه ببه‌سترێت.