ڕۆژى دووشەممە 2018/4/2 به‌ڕێز مامۆستا شێخ نياز دێگه‌يى، به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان؛ به‌شداريكرد له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى مزگەوتى حاجى یاسین بەقال، له گەرەکى کورانى عه‌نکاوەى شارى هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و سەرەتاى مەراسیمەکە بە خوێندنەوەى چەند ئایەتێکى قورئانى پیرۆز دەستى پێ‌کرد، دواتر هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان دكتۆر پشتيوان صادق وه‌زيرى ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت و مامۆستا شێخ نيازو نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، وتەی تايبه‌تيان به‌م بەبۆنه‌وه پێشکەشکرد و تيايدا دەستخۆشي و پيرۆزباييان ئاڕاسته‌ى خێرخوازى بونيادنه‌رى مزگه‌وت و نوێژخوێنانى گه‌ڕه‌كى ناوبراوكرد و جه‌ختيان له‌كارى كارى خێرخوازى و كۆمه‌ك و گيانى هاوكارى كرده‌وه.
شايه‌نى باسه: مزگەوتى ناوبراو لەسەر رووبەرى 1660م2 بەشێوازێکى ئه‌ندازه‌يى و نوێ درووستکراوە و شوێنی نزیکەى هەزار نوێژخوێنى تێدا دەبێتەوە.