رۆژانی (رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 4- 5 ی نيسان2018) کۆڕبەندی جیهانی بۆ میانەڕەوی بەهاوکاری رابیتەی جیهانی ئیسلامی هه‌ڵستان به سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له عه‌مانی پایته‌ختی ئۆرده‌ن به‌ناوینیشانی (ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌ری به‌سه‌ر یه‌كبوونی ئه‌ممه‌ته‌وه)، كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆڕ‌و زانا‌و شاره‌زایان له 25 وڵات به‌شداریان كردووه.
كۆڕبه‌نده‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی (شكۆی مرۆڤ و ئاشتی و گفتوگۆ‌و دادگه‌ری و یه‌كترقبوڵكردن و پاراستنی ئه‌من و ئاسایش) ده‌كاته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر عبد الله سعید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری كردووه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه پێشكه‌شی كردووه، له توێژینه‌وه‌كه‌یدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی سه‌ره‌وه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو هێناوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی چۆن دام و ده‌زگا ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له ناوده‌ست پێكه‌وه به‌ره‌نگاری فیكری تووندڕه‌وی بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێكدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده گرفت و ئاریشه‌ی زیاتر بێنه‌وه به‌ڵام بتوانین ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به پارێزراوی بهێڵینه‌وه، هه‌ر بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی تووندترین فیكری تووندڕه‌وی هاته نزیك هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشبه‌ختانه ئه‌م هاوسه‌نگیه‌یان راگرتوو نه‌یانهێشت كوردستان ببێته لانه‌ی هیچ فیكره‌یه‌ك كه وڵات به‌ره‌و تووندئاژۆیی ببات، بۆیه ده‌كرێ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئه‌زموونێكی زیندوو وێنابكرێت له‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراو بێت و سنووری لێكه‌وته‌كان ته‌سك بكرێته‌وه یان نه‌هێڵدرێت. له‌وه‌شدا به شانازییه‌وه زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه، كه مزگه‌وت و ده‌زگاكانیان هه‌میشه وه‌كو ناوه‌ندێكی كارای پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی پاراستووه.