دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه به‌روارى 31/3/2018 ژێر راسپارده‌و رێنماییه‌كانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایان ده‌سته‌ى كارگێڕى لقه‌كه‌مان به ئاماده‌بوونى لێپرسراوى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى به ئاماده‌كارى بۆ كۆنفرانسى ناوخۆیى لقه‌كه‌ى ئه‌نجامداو تێیدا بڕیار‌و راسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان گفتۆى پێویستى له‌باره‌وه كرا‌و ئالیه‌تى پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنى دانرا.
له‌سه‌ر رۆشنایى كۆبونه‌وه‌ى كارگێڕى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان، له زنجيره به‌سه‌ركردنه‌وه‌يه‌كدا؛ سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌روارى 1/4/2018 شاندێكى لقه‌كه سه‌ردانى ناوچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى سه‌ربه‌لقه‌كه‌ى كرد‌و له‌گه‌ڵ ستافى ناوچه‌كه‌و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌یان كۆبویه‌وه، هه‌روه‌ها به‌روارى 2/4/2018 سه‌ردانى ناوچه‌ى كفرى سه‌ربه‌لقه‌كه‌یان كرد‌و له‌گه‌ڵ ستافى ناوچه‌و زانایانى ناوچه‌كه كۆبونه‌وه، له‌به‌روارى 3/4/2018 شانده‌كه‌ى لق ناوچه‌ى كفرى سه‌ربه‌لقیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ زانایانى ئاینى ناوچه‌كه كۆبونه‌وه، له‌به‌روارى 4/4/2018 شاندى لق له‌گه‌ڵ ستافى ناوچه‌ى كه‌لارو زانایانى شارى كه‌لارو زانایانى ئاینى سنورى چالاكى رێكخراوى تایبه‌تى قه‌ره‌ته‌په كۆبونه‌وه.
شایانى باسه له‌و كۆبونه‌وه‌فراوانه‌دا لێپرسراوى لق و شاندى یاوه‌رى تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى ناوخۆیى یه‌كێتى زانایان دواپێشهاته‌كان و هه‌روه‌ها به‌وردى تیشكخرایه سه‌ر دواین هه‌نگاوه‌كانى یه‌كێتى زانایان به‌ره‌و كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى یه‌كێتییه‌كه‌و ئالیه‌ت و كاتى ئه‌نجامدانى كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانى لقه‌كان و مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى به‌شدارى كردن و شێوازى به‌ڕێوه‌چونیان و له‌لایه‌ن به‌شداربوانى ناوچه‌كانى سه‌ربه‌لقه‌كه‌وه پرسیار‌و گفتوگۆى ته‌واو كرا‌و وه‌ڵامى پێویستیان درایه‌وه .