ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 هه‌ردوو كه‌سايه‌تى و مامۆستای ئاینی ديار و ناسراوى شارى هه‌ولێر؛ مامۆستا مه‌لا محمد شێخ شه‌روانى و مامۆستا مه‌لا زێدان كه‌ورى كۆچى دواييانكرد.
شايانى باسه: مامۆستايانی ناوبراو، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی تايبه‌ت بوون و لە دەستدانیان كه‌لێن و خەسارەتێکی گه‌وره‌يە، به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی مامۆستايانى ئاينى و دۆستان و خۆشه‌ويستانى هه‌ردو مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوورى هه‌موومان بدات و مامۆستايانى كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُوْنَ