ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه 30/5/2018 زاناى به ئه‌زمون و ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و وتاربێژ و ئیداری؛ جه‌نابى مامۆستا مه‌لا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كوچىى دواييكرد.
مامۆستاى ناوبراو؛ جگه له‌وه‌ى كه زانايه‌كى ناسراوى شارى سلێمانى و له ساداتی ته‌كیه‌ی قه‌ره‌داغ بوو، ته‌مه‌نێكى پر له ئه‌زموون و خزمه‌تى به سه‌ربرد و لە دەستدانی كه‌لێن و خەسارەتێکی مەزنە.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی مامۆستايانى ئاينى و دۆستان و خۆشه‌ويستانى مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوورى هه‌موومان بدات و مامۆستاى كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُوْنَ
مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان
30/5/2018