ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 13/6/2018 له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازیكرد لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌ريكرد .
ئه‌مه‌و له دانيشتنێكدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگر و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، جه‌خت له‌سه‌ر ئارامى و بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيانى ئايينى و ته‌بايى نێوان پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كرايه‌وه و گيانى يه‌كتر قه‌بوڵكردن به‌سيماى جوان و دێرينى كوردستان پێناسه‌كرا.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان بوونى پێكه‌وه‌ژيانى ئايينى به بابه‌تێكى حه‌تمى و ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى وه‌سفكرد له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان، به تايبه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى مه‌سيحيه‌كان.
له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه شاندى ناوبراو، پيرۆزبايى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى له زانايانى ئايينى و سه‌رجه‌م موسڵمانانى كورستان كرد و هيواى خۆشى و كامه‌رانى و قه‌بوڵبوونى رۆژوويان بۆ هه‌مووان خواست.