ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/7/2018 له هۆڵى مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵڵا، له شارى هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز نێچيروان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێزان به‌رپرس و نوێنه‌رانى پارت و حيزب و ڕێكخراو و داموده‌زگاكان و ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان و كه‌سايه‌تى و ژماره‌يه‌كى زۆرى مامۆستايانى ئايينى هه‌موو شاره‌كانى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئئايينى ئه‌ندامانى كۆنگره و به‌ڕێزان شاندى ئايينه‌جياوازه‌كانى كوردستان؛ يه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمى كۆنگره‌ى ناوبراو، به چه‌ند ئايه‌تێك له قوڕئانى پيرۆز ده‌ستيپێكرد، دواتر وتارێك له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشكه‌شكراو تيايدا، وێڕاى به‌خێرهێنانى ميوانان و ئاماده‌بووان؛ تيشكى خسته سه‌ر كاروبه‌رهه‌م و پڕۆژه‌كانى يه‌كێتى زانايان له خولى پێنجه‌م و سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌و لايه‌نه‌كانى كوردستان و مامۆستايانى ئايينى كرد، له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا به‌ڕێزيان ئيدانه‌ى كاره‌تيرۆريستيه‌كه‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێريكرد، كه تيايدا هێرشكرايه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگار هه‌ولێر و رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ى هزرى توندرۆيى به‌كارى له‌پێشينه و به‌رده‌وامى يه‌كێتى زانايان پێناسه‌كرد.
دواتر وتارێك له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت خوێندرايه‌وه، كه تيايدا وێڕاى پيرۆزبايى له مامۆستايانى ئايينى به‌بۆنه‌ى به‌ڕيوه‌چوونى كۆنگره، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌يه‌كه‌وه‌ژيان و پێشاندانى سيماى جوانى كوردانه‌ى ئيسلامپه‌روه‌رى و ديندارى كرده‌وه، كه فۆڕم و كۆپيه‌كى جوان و جياواز و دووره له‌و كۆپيه توندڕه‌ويه‌ى، كه ناوچه‌كه به‌ده‌ستيه‌وه ده‌ناڵێنێت و ده‌ستخۆشيشى له هه‌وڵ و ماندووبوونى سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان كرد‌و، ده‌ربڕينى هه‌ر ڕه‌خنه و پێشنيارێكى حه‌كيمانه و دوور له‌توندوتيژى، به كارى زانايان و وتاربێژانى مينبه‌رى مزگه‌وت وه‌سفكرد.
شايه‌نى باسه؛ دواتر و له دانيشتێكى جياواز و به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى كۆنگره، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ركردايه‌تى نويێى يه‌كێتى زانايان، ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكايه‌تى خولى پێنجه‌مى زانايان هه‌ڵوه‌شێنرايه‌وه‌و، لێژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره دامه‌زرێنرا، كه بڕياره سبه‌ى 25/7/2018 له ده‌نگدانێكى تايبه‌تدا به‌ڕێوه‌بچێت.