لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروست نازانین | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/08/2018 : 12:05:18 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌ویه‌كدا باسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Qnet) ده‌كات، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به فه‌توایه‌كی پێشوویان ده‌كه‌ن، كه كۆمه‌ڵه مه‌رجێكیان بۆ دروستی مامه‌ڵه‌كه دانابوون، به‌ڵام كۆمپانیاكه پابه‌ندی مه‌رجه‌كان نه‌بووه، به‌تایبه‌تی (مامه‌ڵه‌كردن به زێڕ و وه‌رگرتنی ڕسومات و ته‌حایول له مامه‌ڵه‌كاندا و نابه‌رامبه‌ربونی نرخی كاڵاكان له ته‌ك نرخی بازاڕدا به شێوازێكی زۆر ترسناك كه نیشانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی تر هه‌یه له خودی مامه‌ڵه‌كاندا، هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زایی گه‌نجان له تێكڕای پڕۆسه‌كه و نا حاڵی بونیان له مافه‌كانیان كه له فه‌توا پێشوه‌كه‌ماندا به دوور و درێژی ڕونكرابویه‌وه)، بۆیه لێژنه‌ی فه‌توا له‌م روونكردنه‌یه‌دا وێڕای هه‌ڵپه‌ساردنی فه‌توای پێشوویان، رایده‌گه‌یه‌نێت: (له دوای ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروستی نازانین و داوایش له كۆمپانیای ناوبراو ده‌كه‌ین فه‌توای پێشومان ژماره (12/2017) به‌كار نه‌هێنێت بۆ ڕاكێشانی هاوبه‌ش). ده‌قی روونكردنه‌كه له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه: لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروست نازانین | |