رۆژى دووشه‌ممه 13/8/2018 به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئيمينكى جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، سەردانی مه‌كته‌بى یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، بە مەبەستی پیرۆزبایيكردن بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی شەشەمی یەكێتی زانایان و به گه‌رميه‌وه له‌لايه‌ن به‌ڕێز د. عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى زانايانه‌وه پێشوازيان لێكرا.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەى بە رۆڵی بەرچاو و كاریگەری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ گەیاندنی پەیامی نیشتیمانی و ئینتیمای كوردستانییان بۆ خاك و وڵاتەكەیان، وەك رۆڵێكی سەرەكی بۆ رووبەڕووبوونەوی دوژمنان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا، هەروەها پشتیوانی پەرلەمانی كوردستانیشی بۆ یەكێتی زانایان و هەوڵەكانیان دەربڕی و ئاماژەشی بە هەوڵەكانی پەرلەمانی دا لە هەماهەنگی بەردەوام و پشتیوانیكردنی زانایان لە كوردستاندا. لە بەرامبەردا و دووبارە بە ناوی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی شەشەمین كۆنگرەى زانایان.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سوپاسى به‌ڕێزيان و شاندى ياوه‌رى كرد‌و، به هه‌ندوه‌رگرتنى سه‌رنج و پێشنياره‌كانى يه‌كێتى زانايان له‌لايه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه به‌رزنرخاند و جه‌خت له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى زياتر كرايه‌وه.
شایانی باسە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ڕۆژانی 24و25/7/2018 لەژێر در‌وشمی ( زانست، پیشەیی بو‌ون، نیشتیماندۆستی) بە ئامادەبو‌ونی (260) ئەندام، كە نوێنەرایەتی زانایانی كوردستانیان دەكرد، كۆنگرەی شەشەمی خۆی ساز كرد، لە هەردو‌و ڕۆژانی كۆنگرەدا ئەندامان گەنگەشەی كۆمەڵێك پرسی هەنوكەیی‌و چارەنوسسازی پەیوەست بە زانایانی ئایینی ئیسلام‌و بار‌ودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان كرد، وێڕای پێداچونە‌وە بە پەیڕە‌و پڕۆگرامی یەكێتی زانایان.