دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حاجیانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه مه‌راسیمی حه‌جی ئیمساڵ (1439)یان ئه‌نجامداو گه‌ڕانه‌وه كوردستان، به‌پێویستی ده‌زانین به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌موو كاره جوانه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری به‌رده‌وامی نێوان حاجیانی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی و كارگێڕانی كاروباری حه‌ج، هه‌روه‌ها پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حاجیه به‌ڕێزه‌كانمان بكه‌ین به‌تایبه‌ت زانایانی ئایینی كه وه‌ك ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای حه‌ج و موڕشیده ئایینیه‌كان به‌شداری ئه‌م سه‌فه‌ره ئیمانیهیان كردبوو. خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌كی قبول بكات و بیكاته مایه‌ی رووناكی دڵ بۆ ئه‌وان و ته‌واوی مسوڵمانان.