وێڕای رازیبوون بەقەدەر و فه‌رمانى خواى گه‌وره، به دڵيكى پڕ له خه‌م و حه‌سره‌ته‌وه ئه‌م شه‌و ١٣/٩/٢٠١٨ کەسایەتی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی و زانا‌و خواناس؛ مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد.
لەدەستدانی مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو، خەسارەتێکی گەورەیەو کەلێنێکی دیاره له ڕيزى مامۆستايانى ئايينى و به‌م بۆنه‌يه‌وه، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان؛ ئاڕاسته‌ى خانەوادەی مەرحوم و مامۆستايانى ئايينى و دۆستانى ده‌كه‌ين و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان
13/9/2018