به بۆنه‌ی ده‌رچوونی بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
زۆر به‌رێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
به بۆنه‌ی ده‌رچوونی به‌ڕێزتان له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین، خۆشحاڵین كه جه‌نابتان ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانن.
هیوادارین وه‌ك نمونه‌یه‌كی زیندو و كارا‌و نوێنه‌ری گه‌لی كورد رۆڵێكی گه‌وره بگێڕن له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شانتان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستووری‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر‌و پێشكه‌شكردنی ئه‌زمونێكی تازه‌ی كاره‌ی هاوبه‌ش‌و هه‌مه‌لایه‌نه، ده‌شخوازین كورد به یه‌كگرتوویی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌وه له‌پێناو پرسه چاره‌نووس سازه‌كان كار بكه‌ن‌و به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و گشتی بخه‌نه پێش هه‌موو شتێك.
خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان بكات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
16-9-2018
پوخته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
- ساڵی 1956، له قەڵای هه‌ولێر له دایكبووه.
- له ساڵی 1995 بڕوانامه‌ی زانستی له شه‌ریعه و (نقلیه والعقلیه) وه‌رگرتووه.
- له ساڵی 1996 به‌كالۆریۆسی له زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه.
- ماسته‌ری له زانستی فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ریعه هه‌یه و دكتۆراكه‌شی له هه‌مان بوار له ساڵی 2003 ته‌واو كردووه.
- زیاتر له 30 ساڵ زیاتره له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا وانه ده‌ڵێته‌وه.
- نزیكه‌ی 25 ساڵه گوتاربێژه له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر دیارترینیان مزگەوتی جلیل خیاتە
- سه‌رۆكی به‌شی عه‌ره‌بی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان 2000 – 2004
- ئه‌ندامی خوولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه له ماوه‌ی ساڵانی 2009 – 2013.
- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وردبینی و چاودێری شه‌رعی بانكی جیهانی ئیسلامی 2013.
- ئه‌ندامی بۆردی راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له 2016ه‌وه تا ئێستا.
- راگری په‌یمانگای كوردستان بۆ راهێنانی پێشنوێژ و وتارخوێنان بووه 2017 - 2018.
- ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
- ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
- تا ئێستا سێ كتێبی له بواری شه‌ریعه‌تی ئایینی ئیسلامی به چاپ گه‌یاندووه و چه‌ند كتێبێكیشی له ژێر چاپدان.
- به‌شداری له چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆڕبه‌ندی تایبه‌ت به هزری ئیسلامی كردووه.