یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌شاندێكی فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2010 : 09:51:12
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ده‌كات

ئێواره‌ی 18/10/2010 مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفی پێشوازیان كرد له‌شاندێكی باڵای فیدراسیونی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شافعی سه‌رۆكی فیدراسیون.

له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی شاندی میوانی كرد‌و، پێی راگه‌یاندن، كه‌ ئه‌وان له‌ یه‌كێتی زانایان میوان نینه‌، به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان خانه‌خۆ‌و خاوه‌ن ماڵن، هه‌ر كوردێك له‌ هه‌ر شوێنێك بێت برای یه‌كترینه‌‌و، دوژمنان ئێمه‌یان به‌ش به‌ش كردوونه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین، هه‌موو كوردێك وه‌ك یه‌ك پارچه‌ سه‌یری یه‌ك بكه‌ن.

ئینجا خوڵاسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی یه‌كێتی زانایان باس كرد‌و، هه‌ر له‌ رۆژی دروستبوونییه‌وه‌، تاكو ئێستا خاوه‌نی پۆلێك شه‌هید‌و خه‌باتێكی به‌رده‌وامین، ئێستاش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین پارێزه‌ری زانایانی ئایینی بین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت گوتاری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی پتر قوڵ بكه‌ینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا تا حه‌دێكی زۆر ئازادی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ كار بۆ هه‌ستی كوردانه‌‌و موسڵمانانه‌ بكه‌ین.

مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی شافعی تیشكێكی خسته‌ سه‌ر فیدراسیۆنه‌كه‌یان، كه‌ زیاتر ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌‌و، ئێستا خاوه‌نی (30) مزگه‌وتن له‌ ئه‌وروپا، كه‌ به‌ زمانی كوردینه‌‌و، وانه‌‌و وتار‌و چالاكیه‌كانیان بۆ كوردانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی ئه‌وروپا له‌ ره‌وشتی جوانی موسڵمانانه‌ دانه‌بڕێن، هه‌روه‌ها هه‌ستی خۆشه‌ویستی خاك‌و گه‌ل‌و نیشتیمانیشیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ فیدراسیۆن وانه‌ی قورئان‌و فه‌رمووده‌‌و وتاری هه‌ینی‌و حه‌ج‌و ساڵنامه‌‌و گۆڤار بۆ كوردانی ئه‌وروپا ده‌رده‌كات.
ئینجا هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك شتی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش‌و به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی زانایان‌و فیدراسیۆن، كاركردن بۆ هه‌وڵ‌كانی ئاشتی له‌ پێناو گه‌ییشتنی كورد به‌ مافه‌كانیان، هه‌ردوولاش كۆكبوون، ئه‌گه‌ر زۆر پارت‌و رێكخراو له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك نه‌توانن په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن، ئه‌وان ئه‌وه‌ قه‌ت له‌ ناو زانایان نییه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌ بۆ یه‌ك ئامانج كار ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ساڵی (1999) له‌ ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا دامه‌زراوه‌، به‌ یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ندرێت، كه‌ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ تێیدا هاوبه‌شن، ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه‌، كار ده‌كات بۆ ناساندنی دۆزی ره‌وای كورد‌و، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و موسڵمانێتی ئه‌و كوردانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ كۆچ ده‌كه‌ن.