د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بروسكه‌ی پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی چل و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌خۆم و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی كوردستان ده‌كه‌م.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی پیشه‌یی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه و هەیە لهیهكخستن و وه‌گه‌ڕخستنی هێز و تواناكانی مامۆستایانی ئایینی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتر به‌دین و ژینی میلله‌ت و پارێزگاری كردن له خاك و نیشتیمان و بیروباوه‌ڕو ره‌وشتی ئه‌م میلله‌ته.
خه‌رمانی پڕ به‌خششی 48 ساڵی رابردووی یه‌كێتی زانایان و كاروانی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستیه‌ن.
له رۆژگارێكی ناله‌بار و دژواری وه‌كو ئه‌مڕۆ پێویست ده‌كات هه‌موو هه‌وڵ و تواناكان یه‌كبخرێن و مامۆستایانی ئایینی داوا لێكراون له‌ده‌وری ئه‌م رێكخراوه کۆببنەوە له پێناو چڕكردنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانیان به‌ئاڕاسته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئایینی راسته‌قینه و كلتوری پێكه‌وه ژیان و قوڵ كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی یه‌كتر قبوڵ كردن و گیانی لێبورده‌یی و ته‌بایی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، وهروبەروبونەوهی بیری توندڕه‌وی و تیرۆر و یه‌كتر سڕینه‌وه.
دووباره ئه‌م یاده پیرۆز بێت له‌هه‌موولایه‌ك به‌هیوای خزمه‌تی زیاتر
براتان
دكتۆر بەشیر خه‌لیل حەداد
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
21/9/2018