شه‌وی رابردوو 5/12/2018 له به‌رنامه‌ی (بێ سنور)ی كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) به‌رنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پرسی ئایین‌و كرانه‌وه‌ی به‌پێی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كرا، كه نیگه‌رانی مامۆستایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه وروژاندن‌و به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق‌و شرۆڤه‌ی هه‌ندێ پرس‌و بابه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌مووان ده‌زانین ئه‌و جۆره به‌رنامانه نه‌ك خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه ناگه‌یێنن، به‌ڵكو ده‌بنه فاكته‌ری پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و برینداركردنی هه‌ستی دینداری خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زایی خۆمان له باره‌ی ئه‌و جۆره شێواز‌و ئاراسته‌و به‌رنامه‌یه ده‌رده‌بڕین‌و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه گرنگه هه‌موو لایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی‌و تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه خزمه‌ت به دۆخی ئێستا‌و كوردستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها بابه‌تی فه‌توا پێگه‌و مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و بنه‌مای خۆی هه‌یه‌و، كاری هه‌موو كه‌س نیه‌و ناكرێ به میزاج‌و ئاره‌زوی كه‌سی ئایین ته‌فسیر بكرێت، كه به‌داخه‌وه كه‌سانێك به‌ناوی ئایین‌و بێ ره‌چاوكردنی پێگه‌و بنه‌ماو پێوه‌ره زانستیه‌كانی فه‌توادان ده‌یانه‌وێ پرس‌و پێشهاته‌كان بشێوێنن، ئه‌مه‌ش زیان به ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كێـتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
6/12/2018