رۆژى دووشه‌ممه 23/12/2018 له شارى هه‌ولێر، به چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ديوانى وه‌قفى سوننى، شێخ دكتۆر عبداللطيف الهميم؛ يه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌يه‌كى زانستى به ناونيشانى ( السنة النبوية بين القرآنيين وأهل القرآ‌ن ) به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆنگره‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، دكتۆر عبدالله گرتكى له وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و تيايدا جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليهوسلم- كرده‌وه‌و سازدانى ئه‌م جۆره كۆنگره‌و ڕێوڕهسمانهشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌گرنگ و پێويست پێناسه‌كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕيزيان باسى له هه‌وڵ و پشتيوانى و ماندووبوونى پسپۆڕانى بوارى فه‌رمووده‌ى له‌م بواره‌دا كرده‌وه، بۆ سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕێتيان به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زياترى ئه‌و كتێبانه‌ى تايبه‌تن به فه‌رمووده له ڕووى لێكۆڵينه‌وه و ڕاڤه و بڵاوكردنه‌وه، وه‌ك به‌ربه‌ستێك له ڕووى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى لێره‌وله‌وێ گومان بۆ موسڵمانان دروستده‌كه‌ن و تانه سه‌حابه و ياوه‌ران و زانايانى فه‌رموده‌ناس ده‌ده‌ن.
شايه‌نى باسه؛ هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ دكتۆر عيرفان ڕه‌شيد و مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قاديانهيى، ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك يه‌كێتى زانايان بوون و كۆنگره‌ى ناوبراويش دوو ڕۆژ خاياند و چه‌ندين توێژينه‌وه‌ى زانستى و دانيشتن و وۆركشۆپى تايبه‌ت، به ئاماده‌بوونى گه‌وره پسپۆڕان؛ به فه‌رمووده‌ى له‌خۆگرت.