یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی گه‌رمیان ناوچه‌كانی كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 09:22:56
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین- گه‌رمیان:

له‌سێ‌ سه‌ردانی مه‌یدانی جیادا، له‌ ڕۆژانی 16-17-18/10/2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری، لێپرسراوی لق‌و، به‌ڕێزان مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی‌و، مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین‌و، مامۆستا سه‌لام گه‌رمكی‌و، مامۆستا عمر فارس كارگێڕانی لقی گه‌رمیان، هه‌رسێ‌ ناوچه‌ی كه‌لار‌و، كفری‌و، ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێزان شاندی لقی گه‌رمیان له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كارو چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كانیان كۆڵیه‌وه‌‌و، ئه‌وه‌یان بۆ دوپاتكرنه‌وه‌: كه‌ ده‌بێت ناوچه‌كان‌و مامۆستایانی ئاینی پارێزگاری كردن له‌ دین‌و، گه‌ل‌و نیشتمان به‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و ڕێكخراوه‌یی بزانێت‌و، درێغی نه‌كه‌ن له‌ ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی دین‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی تێدابێت.

هه‌روه‌ها لێپرسراو و كارگێڕانی لق، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره‌ هاوكاری‌و، پێویستیه‌كیان داو، ستافی ناوچه‌كانیش خۆشحاڵی خۆیان به‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ ده‌ربڕی‌و، پێویستی ئه‌وجۆره‌ سه‌ردانانه‌یان پیًشنیاری لق كرد.