ڕۆژى دووشەممە 7؍1؍2019 به‌ڕێز دكتۆر عەبدولڵا مه‌لا سه‌عید، سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان؛ پێشوازی لە به‌رێز علا‌ء الربیعی نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری کرد.
له‌دانيشتنێكدا، كه بەرێز جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ئامادەى بوون؛ جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵى كاراى زانايانى ئايينى كوردستان كرايهوهو پاراستنى یەکرێزی و میانرەوی باسى لێوه‌كراو داکۆکی لە پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی کرایەوە، رۆلی زانایانی ئاینی کوردستانيش بەرزنرخێنرا لە رووبەرووبونەوەی بیری توندرۆیی و تیروریستانی داعش.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز نوێنەری مەچمەعی عالەمی تەقریب له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، ته‌ئكيدى له‌سه‌ر ئه‌زموونى يه‌كێتى زانايان کردەوە و به‌رزی نرخاند، كه هاوسه‌نگى نێوان ئاين و مه‌زهه‌ب و فيكرهكانيشى پاراستووه.