یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 09:39:38
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 20 /10 /2010 به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كارگێڕو، ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد، له‌لایه‌ن مامۆستا عبدالله‌ وه‌رتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان لێكرا، سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی دوای سوپاس كردنیان بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌، تیشكی خسته‌ سه‌ر پێوێستی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ زیاترخزمه‌تكردنی ئاینی ئیسلام‌و، گه‌ل‌و نیشتیمانه‌كه‌مان، چونكه‌ ئه‌وان وه‌كو حیزبێكی سیاسی ئیسلامی‌و، یه‌كێتی زانایانیش وه‌كو ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌هه‌مه‌ لایه‌نه‌ ده‌تواندرێت هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ پرسه‌ ئاینی یه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستا عبدالله‌ وه‌رتی، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و، بڕوا پێبوونه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژووی كۆنی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌موو كاتێك چاوه‌ڕوانی هه‌ماهه‌نگی‌و، ئامۆژگاری‌و، پاڵپشتی مامۆستایانی ئاینین‌و به‌وانه‌وه‌ به‌رچاومان روونه‌.